Heman Hussein Yaseen
30 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
ئه‌مڕۆ شەممە ته‌رمێك دۆزرایەوە و به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵان شوێنەواری گولله به جه‌ستیه‌وه دیاربووە.
تەرمەکە له نزیك شه‌قامی كۆڕنیش له شاری هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر گه‌ڕه‌كی چاو‌دێر سیتی، دۆزراوەتەوە و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌رمه‌كه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
به گوته‌ی شایه‌تحاڵان ته‌رمه‌كه ته‌رمی پیاوێك بووه كه كوژراوه و شوێنەواری گولله به جه‌ستیه‌وه دیار بووه و، ته‌رمه‌كه‌ش فڕێدراوه‌ته ئه‌و كه‌نده‌ی ته‌نیشت شه‌قامی كۆڕنیش و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.