Bekir Aydoğan
20 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2023
هه‌ولێر-AA
له شاری هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی رۆژی ١٩ی ئایار، رۆژی یاكردنهوهی ئه‌تاتورك و جه‌ژنی لاوان و وه‌رزش له توركیا، چالاكییه‌ك سازكرا.
له چالاكییه‌كه‌دا كه له لقی هه‌ولێری به‌ره‌ی توركمانی عێراقی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌ك له كۆنسوڵی گشتیی توركیا له هه‌ولێر، مه‌ولود یاقوت، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و ئه‌ندامی مەکتەبی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف، نوێنه‌ری وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا له عێراق، فه‌خره‌ددین كه‌سكین و سیاسییه توركمانه‌كان، لاوان و خوێندكاران ئاماده‌بوون.

كۆنسوڵی گشتیی توركیا له هه‌ولێر، مه‌ولود یاقوت له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ١٩ی ئایار له مێژووی توركیادا پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه و رایگه‌یاند: "(١٩ی ئایار) رۆژی داگیرساندنی ئاگری سه‌ربه‌خۆیی و گه‌یشتنی رێبه‌ری مه‌زن ئه‌تاتوركه بۆ سامسون".
هه‌روه‌ها گوتی: "(١٩ی ئایار) ئه‌و به‌رواره‌یه كه تێیدا دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی، گه‌لی تورك كه خه‌باتی له‌پێناو مانه‌وه‌دا ده‌كرد، ئاگری ئومێدی رزگاریی داده‌گیرسێنێت".
لای خۆیه‌وه، ئایدن مه‌عروف ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ١٩ی ئایار به‌روارێكی گرنگه و گوتی: "ئێمه‌ش وه‌ك توركمانه‌كانی عێراق، به‌شێكین له جیهانی تورك. هه‌میشه كۆماری توركیا خاوه‌نداریی له توركمانه‌كانی عێراق كردووه، پشتیوانیی مه‌زنی پێشكه‌ش كردوون و ئێمه‌ی به ته‌نها جێنه‌هێشتووه".
گوتیشی ئه‌مڕۆ مانایه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و رایگه‌یاند: "جه‌ژنی ١٩ی ئایار له كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه‌ی توركمهنهلی له‌لایه‌ن لاوان و خوێندكارانمانهوه به‌رز راده‌گیرێت".