Hozan Jabbar
24 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2022
هەولێر - AA
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئایدن مەعروف لەبارەی پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای کەرکووک، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیادا پەلامارەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی بۆسەر خورماتوو و بەشیر سەرکۆنە کرد.
لە پەیامەکەی ئایدن مەعروف-دا هاتووە "بەتوندی سەرکۆنەی پەلامارە تیرۆریستییەکانی سەر خورماتوو و بەشیر دەکەین. پێویستە بەزووترین کات بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکەدا پڕبکرێتەوە و لەهەمان کاتدا هەموو جۆرە رێکارێکی سەربازیی و ئەمنیی بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی خەڵکی ئەو ناوچانە لە تیرۆر".
وەزیری هەرێم لە پەیامەکەیدا، هەروەها داوای لێخۆشبوونی لە خوا بۆ ئەو پێنج هاووڵاتییە تورکمانە خواستووە کە بەهۆی پەلامارەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری پێنج شەهیدە تورکمانەکە کردووە و هیوا زوو چاکبوونەوەیشی بۆ بریندارەکان خواستووە.