Rawan Subhi Obaidullah
24 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2022
دھۆک - AA
بەھۆی شەپۆلی خۆڵبارین کە دوو رۆژە ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تا ئێستا ٢٦٥ کەس بەھۆی هەناسەسوارییەوە لە سنووری پارێزگای دھۆک گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، حەمزە رەزیکی بە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "لە پارێزگای دھۆک بەھۆی کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارین و ھەناسەسوارییەوە تا ئێستا ٢٦٥ کەس سەردانی بەشەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانیان کردووە".
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی پارێزگای دھۆک بەھۆی کاریگەریی خۆڵبارینی ئەمڕۆ، مەودای بینین لە سەنتەری شاری دھۆگ بووە بە ٣٠٠ مەتر و لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆتە ٥٠٠ مەتر، هەروەها لە قەزای ئاکرێ ٢٠٠ مەتر.
بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێم، سبەی چوارشەممە لە شاری دھۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی تۆز و خۆل و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و کاریگەری خۆلبارین کەم دەبێتەوە.
24.05.2022 کاریگەری خۆڵبارین لە دھۆک ٢٦٥ کەسی رەوانەی نەخۆشخانەکان کردووە
- بەھۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، تا ئێستا ٢٦٥ کەس بەھۆی هەناسەسوارییەوە لە سنووری پارێزگای دھۆک گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.