عێراق

شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە بەغدا

بە ئامانجی گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوە و دانوستانەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی دەستپێدەکاتەوە و دووبارە شاندی هەولێر دەچێتەوە بەغدا

Hawkar Yaseen  | 07.07.2020 - نوێکردنەوە : 08.07.2020
شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە بەغدا

Arbil
هەولێر - AA

شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ و دانوستانەكانیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی، جارێكی دیكە دەگەڕێنەوە بەغدا و دەست بە كۆبوونەوەكان دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئانادۆڵو شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەدوای گەڕانەوەیان لە بەغدا سەرقاڵی تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی داواکارییەکانی بەغدا بوون لەگەڵ سەرۆکایەتی حکوومەت و جارێک بەجیا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەتەوە و جارێکیش لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا گفتوگۆی لەسەر کراوە بۆ ئامادەکردنی وەرەقەیەکی نوێ کە لەگەڵ بەغدا لەسەری رێکبکەون.

بۆ تاوتوێکردنی دواهەمین وردەکارییەکانی ئەو وەرەقەیەش، بڕیاریشە سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و، بڕیار لە وردەکاری تەواو دەدرێت کە شاندی هەرێم ئەمجارە لەگەڵ خۆیان دەیبەنەوە ناوەند، دوای کۆبوونەوەکەش شاندەکە دەگەڕێنەوە بەغدا و دەست بە کۆبوونەوەکانیان دەکەنەوە.

پێشتر وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دارا رەشید بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندبوو کە ئەوان نییەتی رێككەوتنیان هەیە و دەیانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا لە رۆژی یەکی تەمووز لە راگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە کە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا کە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆكانی بەردەوام بێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك لەگەڵ حكوومەتی فیدرال كە ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانی تیادا پارێزراو بێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın