وەک ناڕەزایەتییەک هاتوچۆی شەقامێکی سلێمانی لەلایەن پۆلیسەوە رادەگیرێت
لە هەفتەی دووەمی مانگرتنی کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی-دا بەرامبەر بڕینی بەشێکی مووچەکانیان، ئەمڕۆ شەقامێکی سەرەکی لەلایەن کارمەندە مانگرتووەکانەوە راگیرا.
As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
لە هەفتەی دووەمی مانگرتنی کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی-دا بەرامبەر بڕینی بەشێکی مووچەکانیان، ئەمڕۆ شەقامێکی سەرەکی لەلایەن کارمەندە مانگرتووەکانەوە راگیرا.
دوای ئەوەی ماوەی دوو هەفتەیە کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی دەستیان داوەتە مانگرتن و شەقامەکانیان بەچۆڵی هێشتۆتەوە، لەبەرامبەر پێ نەدانی بڕی تەواوی مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا، هێشتا دەستیان لە مانگرتن هەڵنەگرتووە و ئەمڕۆ، شەقامێکی سەرەکی سلێمانی-یان گرت.
پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، ئاراس محەمەد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی بڕینی بەشێک لە مووچەکانیان و نەدانی مووچەکان لەکاتی خۆیدا، مانگرتنیان نەشکاندووە و ناچنەوە سەر کارەکانیان و گوتی: ''هەتاکو بڕینی بەشێک لە مووچەکە هەڵدەگیرێت و مووچە ٣٠ رۆژ جارێک نەدرێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە مانگرتن و ناچینەوە سەر ئەرکەکانمان".
ئەوەی جێی سەرنجە چەندین هەفتەیە لە شەقامەکانی سلێمانی-دا، پۆلیسی هاتوچۆ نابینرێن و ئەرکەکانیان بەجێهێشتووە، بەڵام لە زۆربەی شەقامەکان، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان ئاسایی وەک رۆژانی تر دەبینرێت جگە لە هەندێک حاڵەتی سەرپێچی کە لەنێو بازاری شاری سلێمانی-دا لەلایەن شۆفیرانی تەکسی و هەندێک لە شۆفێرانی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێن.