Hawkar Yaseen
09 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر AA
شاندی باڵای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانی بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
گوتەبێژی فەرمی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، سەمیر ھەورامی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "شاندەکە بەمەبەستی گەیشتن بەڕێككەوتن سەبارەت بەپرسە داراییەكانی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ دەچنە بەغدا".
سەمیر ھەورامی گوتیشی: "ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی دانوستانەکان دەستپێدەکات و لەگەڵ وەزیرانی نەوت و دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە کۆدەبنەوە".