Sarmand Hameed
21 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەردانی قەزای سێمێلی کرد لە پارێزگای دهۆک.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەرەکانی قەزای سێمێل کە پارێزگاری دهۆکیش ئامادەی بوو، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە سەردانەکە ئەوەیە لە نزیکەوە ئاگاداریی خواست و پێداویستییەکانی قەزای سێمێل بێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە حکوومەت کاردەکات بۆ ئەوەی بێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و شارۆچکە و گوند و دەڤەرەکانی کوردستان بکات، بە پێی توانای دارایی بەردەستيش، لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسانی قەزای سێمێلی راسپارد کە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنوورەکەیان.