تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٢٥٤ حاڵەتی تووشبوون و هەشت گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٥٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٧٦ کەس چاکبوونەتەوە، هەشت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 21.09.2021 - نوێکردنەوە : 22.09.2021
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٢٥٤ حاڵەتی تووشبوون و هەشت گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٥٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٧٦ کەس چاکبوونەتەوە، هەشت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID -19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٥٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٤٧١ کەس، ٤٠٦ لە هەولێر، ٢٦٢ لە دهۆک، ٥١ لە هەڵەبجە، ٤١ لە گەرمیان و ٢٣ کەسیش لە راپەڕین بووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٦ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٤٠٠ کەس، ٣٨٤ لە سلێمانی، ١٥٤ لە دهۆک، ٩٠ لە گەرمیان، ٣١ لە هەڵەبجە و ١٧ کەسیش لە راپەڕین بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەس لە دهۆک، سێ لە سلێمانی، یەک لە هەولێر و یەک کەسیش لە راپەڕین بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٥٥ هەزار و ٧٣٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣٢١ هەزار و ٣٥٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و پێنج هەزار و ٧٣٢ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٧ هەزار و ٦٠١ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٢٨ هەزار و ٢٦ کەس لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın