Heman Hussein Yaseen
10 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2024
هەولێر - AA
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەردانی ھەرێمی کوردستان-عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، سوودانی سەردانی ھەریەک لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی دەکات و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دەکات.
ئەو تەوەرانەی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی گفتوگۆی لەسەر دەکات بریتیین لە بابەتی مووچەی فەرمانبەران، پرسی سەرژمێری، ھەناردەکردنەوەی نەوت، پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم، ھەروەھا بارودۆخی ئێستای ناوچەکە.
دوایین جار لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردبوو.
لەبارەی سەردانەکەوە تا ئێستا نووسینگەی سەرۆکوەزیران سوودانی هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە.