Zana Natık Kerem
04 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2024
ھەولێر – AA
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە بە ئامانجگرتنی بارەگایەکی ئەمنی لە بەغدا، پێشێلکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراقە و ھۆشداری ئەوەشدا کە بەردەوامبوونی گرژییەکان، دەبێتە مایەی لەناوبردنی دەرفەتی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردومانکردنی بارەگای لۆجستی لیوای ١٢ی بزووتنەوەی نوجەبا سەربە حەشدی شەعبی لە ناوەڕاستی بەغدا بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە: "بە توندی ئەو دەستدرێژییە سەرکۆنە دەکەین کە بارەگایەکی ئەمنی لە بەغدا کردە ئامانج و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو دەستدرێژییە، پێشیلکردنی ئاسایش و سەروریی عێراقە، ھەروەھا دەستدرێژییەکە، پێشێلکردنێکی ڕوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، ھەروەھا پێچەوانەی ئەرکەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتییە کە خۆی لە پێشکەشکردنی یارمەتی و ڕاوێژ بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەبینێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق ھۆشداری دەدات لەوەی کە بەردەوامبوونی گرژییەکان، دەبێتە مایەی لەناوبردنی دەرفەتی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە، ھەروەھا عێراق داوا دەکات کە لە ڕێگای گفتوگۆوە، گرژییەکانی نێوان سەرجەم لایەنەکان چارەسەر بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارەگای لۆجستنی لیوای ١٢ ی بزووتنەوەی نوجەبا سەربە حەشدی شەعبی لە ناوەڕاستی بەغدا، بۆردومان کرا و بەھۆیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغدا لە حەشدی شەعبی، موشتاق تاڵب سەعیدی ناسراو بە (ئەبو تەقوا) و لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانی کوژران، ھەروەھا پێنج چەکداری دیکەش برینداربوون.