Zana Natık Kerem
21 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیی كرد لە سەرۆكوەزیرانی نەرویج، ئێرنا سۆلبەرگ.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە دیدارەكەدا، بەرهەم ئەحمەد ساڵح جەختی لە ھەوڵەكانی عێراق كردەوە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیھان بۆ بەرجەستەكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە و چارەسەركردنی قەیرانەكان و خۆ بەدورگرتن لە ھەر پێشھاتێك كە دەرفەتی ئاشتی لە باربەرێت لە ناوچەكە و جیھاندا، ھەروەھا ئاماژەیكرد بەگرنگی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ پرسی سووریا دوور لە دەستوەردانی دەرەكی و لەشكركێشی، ھاوكات دووپاتیكردەوە لە پێشكەشكردنی یارمەتی و كۆمەكی بەپەلە بۆ ئاوارەكانی سووریا.
لە دیدارەكەدا باس لە چۆنیەتی بەھێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ھاریكاری نێوان ھەردوو وڵاتی دۆست كرا لە بوارە جیاجیاكاندا، ھاوكات پێشھاتەكانی ئەم دوایەی ناوچەكە و جیھان و جەنگی دژبە تیرۆر خرایە ڕوو.