Fahrettin İbrahim
20 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرکۆمار، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوویەوە.
- دیداری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق
سه‌ره‌تای به‌رنامه‌ی دیداره‌كانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ بەغدا کۆبوونەوە لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدرال عادل عه‌بدولمه‌هدى بوو.
دوولایەن لە کۆبوونەوەکەدا جه‌ختيان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدرال له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کورستان رایگەیاندووە کە "له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دۆستانه و ئهرێنيدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/6/2019 له به‌غدا، بڕيار درا كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراق، ده‌ست به قۆناغێكى نوێى دانوستان بكرێت و هه‌فته‌ى داهاتوو ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌جێنداى گفتوگۆكان و پرسه‌كانى وه‌ك مادده‌ى (140) و نه‌وت و بوودجه و دارايى و پێشمه‌رگه و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى ديكه، كۆببنه‌وه و ئاماده‌كارى بكه‌ن بۆ ده‌سپێكردنى گفتوگۆ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا".
بە پێی ئەم هەواڵە، "هه‌ردوولا كۆك بوون كه قۆناغى داهاتوو له عێراق و ناوچه‌كه پێويستى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى حكوومه‌تى فيدرالى عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار دروست بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كه ده‌بێ به گيانێكى نيشتمانيانهى هاوبه‌شه‌وه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا بقۆزرێته‌وه و سوودى لێ وه‌ربگيرێت".
لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كردووتەوه كه قووڵاييى ستراتيژيى هه‌رێمى كوردستان به‌غدايه و چاره‌سه‌رى دۆزى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدايه، بۆيه هه‌رێمى كوردستان خوازیار و ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كانه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌نديى نيشتمانى.

- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كۆبووه‌وه
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/6/2019 له كۆشكی سه‌لام به‌ڕێوه چوو، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان له‌سه‌ر بنه‌مای دەستوور و بەرژەوەندیی نیشتمانی و گرنگیی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر ـ به‌غدا كرایه‌وه".
بە پێی هەواڵەکە، هه‌ردوولا سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ به‌غدا بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، ھاریکاریی زیاتر به‌مه‌به‌ستی پەرەپێدانی ڕۆڵی دامەزراوە یاساییەکان و دروستبوونی سازان و كاری هاوبه‌شی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەپێناو بەرژەوەندیی پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق، به گرنگ زانی.
لە هەواڵەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەھێزکردنی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە بنەماکانی دەستوور به شێوه‌یه‌ك ئامانجە ھاوبەشەکان دەستەبەر بکات و ببێتە فاکتەرێک بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیی دۆستانە، هه‌روه‌ها دوا پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.

- نێچيرڤان بارزانى و حه‌لبووسى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن
لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبووسی کۆبوویەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پابەندييهكانى هه‌ردوو حكوومه‌تى فيدرال و هه‌رێم له‌سه‌ر بابه‌تى دارایى و نەوت، یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2019، گرنگيی به‌ره‌وپێشبردنى پەیوەندییەكانی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ و چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانيان بە گیانی برایانە و هاوبەشيی نیشتمانی، تاوتوێ كرد".
بە پێی ئەم هەواڵە، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هه‌روه‌ها تيشكيان خستووەتە یاسای نەوت و غاز و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و یاسای دادگای فیدراڵی.
لە هەواڵەکەدا هاتووە: "سەرۆكی هەرێمی كوردستان خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به پەیوەندییەكانى لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق و بەرژەوەنديی هاوبەش دووپات كرده‌وه، ئامادەیيی هەرێمی كوردستانيشى نیشان دا بۆ پێشوازیكردن لە لیژنەیەكی پەرلەمان بۆ له نزيكه‌وه ئاگاداربوون لە ته‌واوى دۆسيه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان".
