AA
22 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان، نێچیرڤان بارزانی له توركیا كه وه‌ك یه‌كه‌م وڵات له‌دوای هه‌ڵبژێردرانی وه‌ك سه‌رۆك سه‌ردانی كردبوو، ئاشكرایكرد قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیا ده‌ستپێده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به شێوه‌یه‌كی داخراو، لێدوانی دا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو.
بارزانی دوای ئه‌وه‌ی رۆژی ١٠ی حوزه‌یران وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد، یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ توركیا ئه‌نجامدا و جه‌ختی له گرنگی سه‌ردانه‌كه كرده‌وه، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند:
"ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانمانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌دوای هه‌ڵبژاردنمان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. خۆشحاڵم به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به دوور و درێژیی تاوتوێی چۆنێتیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، توركیا و سه‌رجه‌م عێراق، كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به تێروته‌سه‌لی باس له‌و بابه‌تانه کرا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن. باوه‌ڕم وایه قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان، توركیا و عێراقدا ده‌ستپێده‌كات. هیوادارم سه‌ردانه‌كه‌م ببێته هۆكاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه سه‌ردانی سه‌ركۆماری توركیا بۆ عێراق ده‌بێته هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ.
باسی له‌وه‌شكرد كه په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی مێژوویی له نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێردا هه‌یه و گوتی: "توركیا له سه‌رجه‌م قۆناغه سه‌خته‌كاندا هاوكاریی گه‌له‌كه‌مانی كردووه. دووباره سوپاسی به‌ڕێز سهركۆمار و گه‌لی توركیامان كرد بۆ هاوكارییه‌كانیان".
نێچیرڤان بارزانی باسی له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا كرد و له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی له گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌ی بازرگانییدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت چ رۆڵێك بگێڕێت گوتی:
"(په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا) رۆڵی هه‌رێمی كوردستان گرنگه. له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك گرنگه. به‌ر له هه‌موو شتێك هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان توركیا و عێراق. هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا سوپاس بۆ خوا، به‌راورد به قۆناغه‌كانی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كی باشتری له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌یه. قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان توركیا و عێراق له ئێستادا نزیكه‌ی ١٣ ملیار دۆلاره. له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماردا، جارێکی دیکە باسی گه‌شه‌پێدانی قه‌باره‌ی بازرگانیی كرا. هیوادارم كه قه‌باره‌ی بازرگانیی به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ردوولا خۆشحاڵ بكات، بچێته سه‌رووی ١٣ ملیار دۆلار. بۆ سه‌ركه‌وتنمان له‌مه‌دا له كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سهركۆمار، توانیمان به‌تێروته‌سه‌لی باسی هاوێشتنی هه‌نگاوی پێویست بكه‌ین. ئه‌وه‌مان بینی كه سهركۆمار له‌وباره‌یه‌وه خواستێكی زۆر ئاره‌زوومه‌نده و چاوه‌ڕێ ده‌كات له گه‌شه‌پێدانی قه‌باره‌ی بازرگانیی له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌خێرایی كاره‌كان جێبه‌جێ بكرێن".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه بۆچوون و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نوێی سنووریی فیشخابوور كه ماوه‌یه‌كه له نێوان توركیا و حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقدا باسی لێوه‌ده‌كرێت و شاندی هاوبه‌شی بۆ پێكهێنراوه، بارزانی رایگه‌یاند "پێویسته ئه‌م پرسه به شێوه‌یه‌كی جددیی له نێوان هه‌ولێر، ئه‌نقه‌ره و به‌غدادا، تاوتوێ بكرێت. وه‌ك ده‌زانرێت توانای ده‌روازه سنوورییه‌كه‌ی ئێستا له هه‌ردوولاوه به‌رزكراوه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌ك پردی نوێ له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركییه‌وه، له زاخۆ تونێل درووستكراون. ئامانجی ئێمه لێره‌دا، بریتییه له ده‌ستبه‌ركردنی ئاسانكاریی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان عێراق، هه‌رێمی كوردستان و توركیا".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌وه دانییه كه ئه‌گه‌ر پێویست بێت هه‌نگاو بندرێت بۆ زیادكردنی قه‌باره‌ی بازرگانی.
له‌باره‌ی رۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له بارزگانی نه‌وت له نێوان توركیا و عێراق، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "هێڵی بۆڕی نه‌وتمان هه‌یه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان. له ئه‌گه‌ری ره‌وشێكی نه‌خوازراودا ئاماده‌ین هاوكاری حكوومه‌تی فیدڕالی عێراق بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی باشووری عێراق له سه‌روویانه‌وه كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی به هێڵی بۆڕی نه‌وتی ئێمه‌دا هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت و ئه‌مه‌یشمان...