Zana Natık Kerem
11 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2023
ھەولێر – AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە پارێزگای دیالە ئەنجامیانداوە، سێ تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کردووە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمنیدا گیراوە.
باسی لەوەیش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، پاڵپشتی لۆجستییان بۆ تیرۆریستانی داعش دابین کردووە.