Zana Natık Kerem
11 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2023
ھەولێر – AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ئالینا رۆمانۆسکی کۆبوویەوە.
لەمبارەیەوە ئالینا رۆمانۆسکی لە توتێکدا نووسیوویەتی: "کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارمان لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کارە لەپێشینەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامدا لەنێویاندا چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، شکستپێھێنانی داعش و ھاوکارییەکان لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە کەرتی نەوت و غازدا".
دوێنێ دووشەممە، جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغدا کە لە میانیدا بەجیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی و سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری کۆبوویەوە.