Sarmand Hameed
28 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
گوتەبێژی فهرماندەیى ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، لیوا ته‌حسین خه‌فاجى رایگه‌یاند هه‌ماهه‌نگییان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ هێزەکانی پێشمه‌رگه بۆ راوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش و له‌ناوبردنیان به‌ته‌واوه‌تى.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى رایگەیاندووە:" هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه چ لهرێگاى په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه یان له رێگاى کۆبوونەوەکانەوە بێت به‌مه‌به‌ستى راوه‌دوونانى تیرۆریستانى داعش".
تەحسین خەفاجی روونیشیكردووەتهوه کە ئاڵگۆڕى زانیارى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بۆ رێگەگرتنه له كاریگه‌رى داعش له‌سه‌ر ئاسایشی هاووڵاتییان و سه‌لامه‌تیان.
گوتەبێژی فهرماندەیى ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان جه‌ختیشیكردووەته‌وه کە فهرماندهییهكەیان به‌رده‌وامه له پلان و هاوكارییه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ فشار خستنه سه‌ر گرووپه تیرۆرستیه‌كان، وهه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شیش به‌رده‌وامه بۆ بنبڕ‌كردنى تیرۆر و رێگەگرتن له كاره تیرۆریستییه‌كانى كه زیان به ئابوورى و سه‌لامه‌تى وڵات و هاووڵاتییان ده‌گه‌ێنێت.