Rewa Mahmood Hasan
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2020
سلێمانی - AA
هێزێکی تایبەت لە شاری سلێمانی خۆیان دەکەن بەنێو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆدا و پێنج کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەگەڵ خۆیان دەبەن.
دوای ئەوەی کە ژمارەیەک کارمەندی پۆلیسی هاتوچۆی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بەنیازی مانگرتن بوون بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیان، هێزێکی تایبەت کە گومان دەکرێت سەر بەلیوای یەکی سلێمانی بێت، خۆیان کردووە بەنێو بەڕێوەبەرایەتییەکەدا و کارمەندە مانگرتووەکانیان لەگەل خۆیان بردووە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو هەوڵی دا لێدوان لە گوتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی وەرگرێت، بەڵام ناوبراو ئامادەنەبوو لەو بارەیەوە هیچ لێدوانێک بدات.