Zana Natık Kerem
14 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ماجیدە تەمیمی رایگەیاند کە لە دانیشتنی سبەی دووشەممە، پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١، ناخرێتە دەنگدانەوە.
ماجید تەمیمی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی ئەوەی لیژنەی دارایی داوایکردووە دوایین کۆبوونەوە بە ئامانجی پێداچوونە بە ژمارەیەک لە بڕگەکانی پڕۆژەیاساکەدا ساز بکات، پڕۆژەیاساکە نەخراوەتە نێو کارنامەی دانیشتنەکەی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەران.
گوتیشی: "دانیشتنەکەی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەران، تەنھا تایبەت دەبێت بە تەواوکردنی دەنگدان لەسەر یاسای دادگای فیدراڵی".
پێشتر سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاندبوو کە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە، دەخرێتە نێو کارنامەی دانیشتنی سبەی دووشەممە.