Arbil
هه‌ولێر - AA
وەزیری تەندروستیی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی تەندروستیی وڵاتی چین کۆبوونەوەوە و دواتر هەردوولا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، تیشکیان خستەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، وەزیری تەندروستیی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی گوتی: ''قەدەغەکردنی ھاتوچۆ رۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە تەشەنەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا''.
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان هەروەها راشیگه‌یاند كه له قۆناغی كۆنترۆڵی ڤایرۆسه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی تووشبوان دان.
سامان به‌رزنجی وێڕای ده‌ربڕینی ده‌ستخۆشی بۆ هاوكارییه‌كانی چین، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ''ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه، چین هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و مانگی رابردوو ژماره‌یه‌ك ماسكیان بۆ هه‌رێم هێنا و هه‌فته‌ی رابردوویش ژماره‌یه‌ك تێستی ده‌ستنیشانكردن و پشكنینیان بۆ تاقیگه‌كان هێنا و ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌ك ماسكی دیكه‌یان هێنا بۆ ئەوەی دابه‌شی بكه‌ین به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان و به‌ڵێنینان داوه كه شاره‌زایان و پزیشكان و پسپۆڕانیان بۆ بینینی راسپارده‌كان و رێكاره‌كانمان و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانمان، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمە ئه‌نجام بده‌ن''.
لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران و ناوەندەکانی خوێندن، وەزیری تەندروستیی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی گوتی: ''قەدەغەکردنی ھاتوچۆ و کەرەنتینەکردنی ئەوانەی لە دەرەوەی ھەرێم ھاتوونەتەوە سوودی زۆری ھەبووە لە رێگریکردن لە تەشەنەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە ئەگەر ئەو رێکارانە نەبووانە ئەوا ئێستا کوردستان بە ھەزاران حاڵەتی لە ڤایرۆسەکە دەبوو. لەم چوارچێوەیەشدا قەدەغەکردنی ھاتوچۆ دەستکەوتێکی گرنگی تەندروستی ھەبووە بۆ ھەرێمی کوردستان''.
سامان بەرزنجی گوتیشی: ''ئەوانەیشی کە لە دەرەوەی ھەرێم گەڕاونەتەوە گرنگی خۆی ھەیە کە خۆیان بگەیەننە تیمە تەندروستییەکان و خۆیان بناسێنن بۆ ئەوەی بتوانین کۆنترۆڵی ڤایرۆسە بکەین''.
لە كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كدا، هەروەها دكتۆر هانگ له خاچی سووری چینی گوتی: ''ماوه‌ی سێ رۆژی دیكه پسپۆڕان له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینەی پزیشكیی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڵبسه‌نگێنن، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه له شه‌ڕی دژبه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هاوكاری یه‌كتر ده‌توانین زاڵ بین''.
دكتۆر هانگ گوتیشی: ''باڵیۆزی چین له به‌غدا سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئەو تیمه ته‌ندروستییه‌كه ده‌کات كه هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان''.
دوێنێ شەممە، شاندێکی چین کە پێکھاتوون لە ژمارەیەک دکتۆر و شارەزا، گەیشتە ھەرێمی کوردستان.