عێراق

زۆرترين بڕی بارانبارین له‌ شارەدێی زاويته‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى دهۆک تۆمارکراوە

زۆرترین بڕى بارانبارین لە ماوەى ٤٨ کاتژمێرى ڕابردوو لە شارەدێی زاويته‌ى‌ سنوورى پارێزگاى دهۆک تۆماركراوه‌ كه‌ ٢٧٧ ملم بووە و، له‌ سه‌نته‌رى پارێزگای دهۆكيش ٢٠٠ ملم باريووه.

Rawan Subhi Obaiullah  | 20.03.2024 - نوێکردنەوە : 21.03.2024
زۆرترين بڕی بارانبارین له‌ شارەدێی زاويته‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى دهۆک  تۆمارکراوە

Arbil

دهۆک - AA

به‌شى پێشبينى له‌ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان-عێراق ئامارى بارانبارينى ٤٨ کاتژمێرى ڕابردووی بڵاوکردەوە کە تیاییدا ئاماژە بەوەکراوە کە بڕی بارانبارین لە سەنتەری دهۆک ٢٠٠ ملم، زاخۆ ٩٦ ملم، شارەدێی کانی ماسی ٢٠٢ ملم، شارەدێی سەرسەنگ ٢٠٠ ملم و شارەدێی زاوێتە ٢٧٧ ملم بووە.

لە وەرزى بارانبارینى ساڵى ٢٠٢١-٢٠٢٢سەنتەرى پارێزگای دهۆک بە درێژاىی وەرزەکە، تەنها ٢٤٩ملم بارانی لێ بارى، بەڵام ئه‌مساڵ تا ئێستا بڕی ٦٦٩.٢ ملم باران باريووه.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانى دهۆكيش ئامارى بارانبارينى ٢٤کاتژمێرى ڕابردوو بڵاوكردووته‌وه‌ كه‌ له‌ زاخۆ ٦٦ملم، هەریەک لە شارەدێیەکانی، باتيفا ١٢١ملم، ده‌ركار ٩٧ملم, مانگێش ١٣٨ملم, بامه‌رنێ ١٤٥ملم، قەزای ئامێدى ٨٧ ملم، شارەدێی شێلادزێ ٨١ ملم، شارەدێی دێرەلووک ١٠٥ملم، شارەدێی چه‌مانكێ ١٣٨ملم، قەزای ئاكرێ ٤١ ملم، شارەدێی دينارته‌ ٨٥.٨ملم و، قەزای شێخان ٣٨ملم باران باريووه‌.

به‌ هۆى ئه‌م شه‌پۆله‌ بارانه‌ى دوو ڕۆژه‌ هه‌رێمى گرتووته‌وه‌، لافاو لە چەندین گەڕەکی شاری دهۆک دروست بوو کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس و برینداربوونی ١١ کەسی دیکە، هاوکات ١٢٠ کەسیش لە لافاو ڕزگارکران.

بەپێی ئامارى بەڕێوەبەرایەتی گشتی گه‌شتوگوزارى دهۆک، دوێنى شه‌و ٦٢٧ کەس لە هۆتێل و مۆتێلەکانی دهۆک نیشتەجێکراون و ١٦٠ خانووش زیانیان پێگەیشتووە، هاوکات ٥٠ ئۆتۆمبێلیش هەر بەهۆی لافاوەکە زیانییان بەرکەوتووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın