عێراق

بۆ ماوەی یەک ھەفتە کەشوھەوای ھەرێم بە ناجێگیری دەمێنێتەوە

Heman Hussein Yaseen  | 20.03.2024 - نوێکردنەوە : 25.03.2024
بۆ ماوەی یەک ھەفتە کەشوھەوای ھەرێم بە ناجێگیری دەمێنێتەوە

Arbil

هەولێر - AA

ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی گرتووەتەوە و لافاو لە چەند شوێنک دروست بووە و سێ کەسیش لە پارێزگای دھۆک بەھۆی لافاوەوە گیانییان لەدەستداوە.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان - عێراق، دیلان ڕەشاد لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە تا ماوەی یەک ھەفتە دۆخی کەشوھەوا بەم شێوەیەی ئێستا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە و، ئاسمان نیمچە ھەور و ھەندێک کات ھەوری تەواو دەبێت وەکو ئەمڕۆ چوارشەممە کە بارستە ھەوای ساردی لەگەڵە ولە زۆربەی ڕۆژەکانی ھەفتەی داھاتووەوە بەم شێوەیە دەبێت.

دیلان ڕەشاد ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە وێرای ئەوەی لە چەند کاتێکی جیاوازدا بارانی کورتخایەن و نمەباران ھەیە، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لە ھەندێک کاتیشیدا لە ڕیگاکانی دەرەوە تەم و مژ دروست دەبێت و ئاستی بینین دادەبەزێت.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاشیگەیاندووە کە، پێشبینی دەکەن لە ڕۆژی سێ شەممەی داھاتووەوە کاریگەری ئەو شەپۆلەی بارانبارین لاوازبێت و دۆخی کەشوھەوا بەرەو سەقامگیرییەوە بچێت و ڕۆژی چوارشەممە دۆخی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

جێی ئاماژەیە ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی گرتووەتەوە و لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردووشدا زۆرترین بڕی بارانبارین لە شارەدێی زاویتەی سنووری پارێزگای دھۆک تۆمارکراوە کە ٢٧٧ ملم بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın