عێراق, هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

رێگرتن لە چوونی خۆپیشاندەران بۆ ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا

- لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگی کەمیان ھێناوە و لە ١٩ی ئەم مانگەوە، خۆپیشاندان دژبە ئەنجامەکان ئەنجام دەدەن و لەئێستادا لە بەردەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا گردبوونەتەوە.

Zana Natık Kerem  | 24.10.2021 - نوێکردنەوە : 25.10.2021
رێگرتن لە چوونی خۆپیشاندەران بۆ ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا

Arbil

ھەولێر ــ AA

لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگی کەمیان ھێناوە و لە ١٩ی ئەم مانگەوە، خۆپیشاندان دژبە ئەنجامەکان ئەنجام دەدەن و لەئێستادا لە بەردەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا گردبوونەتەوە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە رێگریان لێکرا لەوەی زیاتر لە دەرەوازەکانی ناوچەکە، نزیک ببنەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە سەدان خۆپیشاندەر ھەوڵیان دا بەربەستی ئەمنیی بەردەم یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز ببەزێنن و بچنە ناوچەکەوە، بەڵام لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە رێگریان لێکراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیش دا کە ھێزە ئەمنییەکان، خۆپیشاندەرانیان ئاگادار کردووەتەوە کە رێگایان پێ نادەن بچنە ناوچەی سەوزەوە.

بەگوتەی سەرچاوەکە ھێزە ئەمنییەکان، ھەروەھا داوایان لە خۆپیشاندەران کرد کە ئاشتی خۆپیشاندانەکانیان بپارێزن و گوتی: "ھێزێکی زۆری ئەمنیی لە دەورووبەری دەرەوازەکانی ناوچەی سەوز بڵاوکراونەتەوە".

پێشتر شایەتحاڵەکان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاندبوو کە لە ئێوارەی دوێنێ شەممەوە، خۆپیشاندەران لە بەردەم یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیووە دژبە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın