بەغدا.. گردبوونەوەی خۆپیشاندەران لە بەردەم ناوچەی سەوز
- لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگی کەمیان ھێناوە و لە ١٩ی ئەم مانگەوە، خۆپیشاندان دژبە ئەنجامەکان ئەنجام دەدەن لە بەردەم یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، گردبوونەوە.
Arbil
ھەولێر ــ AA
لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگی کەمیان ھێناوە و لە ١٩ی ئەم مانگەوە، خۆپیشاندان دژبە ئەنجامەکان ئەنجام دەدەن لە بەردەم یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، گردبوونەتەوە.
شایەتحاڵەکان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند کە ئێوارەی دوێنێ شەممە، خۆپیشاندەران لە بەردەم یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیووە دژبە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران داوایان کردووە کە دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە ئەنجام بدرێتەوە.
شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوەیش دا لە بەرامبەردا، ھێزێکی زۆری ئەمنیی لە دەورووبەری ناوچەی سەوزی بڵاوکراونەتەوە و ناوچەکەیان داخستووە.
لە رۆژی سێشەممەوە ١٩ی تشرینی یەکەم، خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی کەمیان ھێناوە لە نزیک ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، ئەنجام دەدرێت.