Sarmand Hameed
05 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2023
هەولێر - AA
دەزگای دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، لەناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە بە درۆن هێرش کراوهته سەر بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنوور لە ناوەندی قەزای باتیفا سەربە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە دەزگای دژەتیرۆری کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ کاتژمێر ١٤:٢٥، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج و "بەهۆیەوە جگە لە زیانی ماددی خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە "درۆنەکە لەنێوان گوندی دووکەرێ و بەروشکا سەعدوونی لە سنووری قەزای باتیفاوە ئاراستە کراوە و لەو ناوچەیەش چەکدارانی پەکەکە بوونیان هەیە".