Ozhin Ramadhan Salih
04 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
کەرکووک - AA
پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی سەرەکیی کەرکووک-هەولێر، گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە.
بەڕێوبەرایەتی هاتۆچۆی کەرکووک رایگەیاند لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک گوندی کەڵوری، کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی تریش برینداربوو.
بەگوتەی شایەتحاڵان، پێکدادانەکە بەهۆی تیژڕۆییەوە روویداوە.