Abdullah Abdulmanaf Shukur
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
رابەری رۆحیی ئێزدییەکان، بابە شێخ لەتەمەنی ٨٧ ساڵی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد.
بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دھۆک جەعفەر سمۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە سبەی بەیانی تەرمی بابە شێخ دەھێنرێتە قەزای شێخان و رێورەسمێکی تایبەت بە ئێزیدییەکان ئەنجام دەدرێ".
جەعفەر سمۆ گوتیشی: " پاشانیش بەمەبەستی خاکسپاردنی، تەرمی بابە شێخ دەبردرێتە شوێنێک بەناوی "مەھدەرا بۆزا" لە ناحیەی ئالقوش (ئەو گۆرستانەی کە تایبەتە بە ئێزیدییەکان بە زۆری رابەری رۆحیی ئێزدییەکانی تێدا دەنێژرێ".
بابەشێخ رۆڵێکی باڵای ھەبوو لە دەرکردنی رێنمایی ئایینی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو کچ و ژنە ئێزدییانەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ کەوتنە دەست رێکخراوی داعش.
بابەشێخ چەند رۆژێک پێش ئێستا دۆخی تەندروستی تێکچوو و بەم هۆیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر لەژێر چاودێری چڕادبوو. دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکەی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد.
بابەشێخ ناوی تەواوی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیلە، ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی ئیسفەنە لە قەزای شێخان لەدایکبووە و ساڵی ١٩٩٥ بووەتە رابەری رۆحی ئێزدییەکان.