عێراق

عێراق.. ئێزدییەکان بۆ رزگارکردنی رۆڵەکانیان لە دەست پەکەکە داوایەک ئاراستەی جیھان دەکەن

كوردانی ئێزدی لە قەزای شنگال سەربە پارێزگای نەینەوا باكووری عێراق، داوایان لە نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە رۆڵە رفێندراوەكانیان لە لایەن رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە وە رزگار و چارەنووسیشیان ئاشكرا بكەن.

Muhammet Torunlu  | 19.09.2020 - نوێکردنەوە : 20.09.2020
عێراق.. ئێزدییەکان بۆ رزگارکردنی رۆڵەکانیان لە دەست پەکەکە داوایەک ئاراستەی جیھان دەکەن

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

كوردانی ئێزدی لە قەزای شنگال سەربە پارێزگای نەینەوا باكووری عێراق، داوایان لە نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە رۆڵە رفێندراوەكانیان لە لایەن رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكەوە رزگار و چارەنووسیشیان ئاشكرا بكەن.

باوك و دایكی رفێندراوەكان رۆژی پێنجشەممە، وێنەی رۆڵە رفێندراوەكانیان گەیاندە ناوەندی راگەیاندنی خۆجێیی لە ئیداری هەرێمی كوردستان.

یەكێك لەو دایكانەی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات و وێنەی كچە رفێندراوەكەی هەڵگرتبوو گوتی: "بۆ چەندین جار چەكدارانی پەكەكە هاتوونەتە بەردەم ماڵەكەمان، بەڵام نەماندەزانی بۆچی دەهاتن و لە كۆتاییدا، بچووكترین کچەکەمیان رفاند".

هاوكات دایكێكی دیكە لەپێناو رزگاركردنی كچە رفێندراوەكەی كە نزای دەكرد و گوتی: "دەمانەوێت دەنگەمان بگاتە جیهان، نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوەكانی بەهاناچوونی مرۆیی".

گوتیشی: "چەكدارانی پەكەكە منداڵەكانمانیان رفاندووە و رێگەیش نادەن بیان بینیین و یان پەیوەندییمان لەگەڵیاندا هەبێت و ئێستایش چارەنووسی منداڵەكانمان نازانیین و كاتێك پرسیاری منداڵەكانمان دەكەین، ئەوان چەكدارانی پەكەكە هەڕەشەمان لێ دەكەن".

لای خۆیەوە باوكێك كە لیستی ناوی ئەو منداڵانەی خێزانەكەی هەڵگرتبوو كە لە لایەن رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكەوە رفێندراون گوتی: "نامەوێت ناوی منداڵانی خێزانەكەمان كە رفێندراون بخوێنمەوە، چونكە ناوەكانیان لەم لیستەی كە لەدەستمدایە، نووسراون".

پێشتر جێگری پارێزگاری نەینەوا، سیروان رۆژبەیانی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی كوردستان 24 رایگەیاندبوو كە بوونی رێكخراوەكانی وەك حەشدی شەعبی و پەكەكە لە شنگال هەڕەشە بۆسەر گەڕاندنەوەی خێزانە ئاوارەكانی ئێزدی بۆ زێدی خۆیان دروست دەكەن.

لە ئەیلوولی رابردوودا، میر عیسمەت تەحسین بەگ كە لەئێستادا لەجیاتی میری ئێزدییەكان میر حازم تەحسین بەگ كاروباری ئێزدییەكان هەڵدەسوڕێنێت رايگەیاندبوو كە ناخوازن پەكەكە لە شنگال بوونی هەبێت و جەختیش كردبووە لەسەر ئەوەی كە پێویستە پەكەكە ناوچەكە بەجێ بهێڵێت.

لە 19ی ئابی رابردوودا قایمقامی شنگال، مەحما خەلیل رایگەیاندبوو كە رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە، سیاسەتی رفاندنی بەرامبەر ئێزدییەكان بەكارهێناوە و لە گرتووخانە نهێنییەكاندا، زیندانی كردوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın