Sarmand Hameed
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، جوتیار عادل رایگەیاند، دەوامیی فەرمی لە گشت فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی یەکشەممەوە تا رۆژی پێنجشەممە لە کاتژمێر (٨:٠٠) بەیانی تاوەکو کاتژمێر (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ دەبێت و لە کاتی دەوامیشدا پێویستە فەرمانبەران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره تهندروستییهكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
جوتیار عادل لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، به لهبهرچاوگرتنی بهرژهوهندی گشتی و لهپێناو باشتر خزمهتكردنی هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كارهكانیان له دامودهزگاكانی حكوومهت و گەیاندنی خزمهتگوزارییه گشتییهكان و ئاماژە بە ھەردوو بریاری ژمارە (١)ی ئەنجوومەنی وەزیران لە ١٥/ ٧/ ٢٠١٩ و بڕیاری (٥٢) لە ٥/ ٥/ ٢٠٢٠ ئەم بڕیارەیان داوە.
جوتیار عادل لە راگەیەنراوەکەیدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو راشیگەیاندووە، جەخت دەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی راسپێردراون و گشت کارمەندانی حکوومەت لە وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی راژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان، لەدەستپێکی دەوامی فەرمی لە رۆژانی یەکشەممەوە تا کۆتایی دەوام لە رۆژانی پێنجشەممە لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تاوەکو کاتژمێر (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە پێویسته له كاتی دهوامدا، فهرمانبهران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره تهندروستییهكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.