Zana Natık Kerem
26 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە میانی ١٧ مانگدا، ٢٥٧ تیرۆریستیان کوشتووە و ٤٧٢ تیرۆریستی دیکەیشیان دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆر لە سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی رابردووداوە تا ٢٥ی ئەم مانگە، ٤٨٧ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و ھاتووە "لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٢٥٧ تیرۆریست کوژراون و ٤٧٢ تیرۆریستی دیکەیش دەستگیرکراون".
هەروەها باس لەوەشکراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا و لە ئاکامی ٦٢٩ ھێرشی ئاسمانییدا، ٣٧٧ حەشارگەی تیرۆریستان خاپوورکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی رابردووداوە تا ٢٥ی ئەم مانگە، ٢١١ پێشتێنەی بۆمبڕێژکراو و بۆمبی چێنراو، پووچەڵکراونەتەوە و دەست بەسەر ٣٦٥ کیلۆگرام ماددەی تەقەمەنییدا گیراوە.