سياسەت, عێراق

عێراق.. دەرکردنی یاداشتنامەی دەستگیرکردن بۆ سێ لە بەشداربوونی کۆنگرەی "ئاساییکردنەوە"

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند، یاداشتنامەی دەستگیرکردنی بۆ سێ لە بەشداربووانی کۆنگرەی (ئاشتی و گێڕانەوە) کە لە میانیدا داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل کرابوو، دەرکراوە.

Zana Natık Kerem  | 26.09.2021 - نوێکردنەوە : 28.09.2021
عێراق.. دەرکردنی یاداشتنامەی دەستگیرکردن بۆ سێ لە بەشداربوونی کۆنگرەی "ئاساییکردنەوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند، یاداشتنامەی دەستگیرکردنی بۆ سێ لە بەشداربووانی کۆنگرەی (ئاشتی و گێڕانەوە) کە لە میانیدا داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل کرابوو، دەرکراوە.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ پشت بەستن بەو زانیارییانەی کە لەلایەن راوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەییەوە پێشکەشکرابوو، یاداشتنامەی دەستگیرکردنی بۆ ویسام حەرادن دەرکردووە بەھۆی ئەو رۆڵەی کە لە بانگەوازی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل گیراویەتی.

ھەروەھا باس لەوەیشکراوە کە ھەر لەسەر ھەمان تاوان، یاداشتنامەی دەستگیرکردن بۆ ھەریەک لە میسال ئالوسی و فەرمانبەر لە وەزارەتی رۆشنبیری، سەحەر کەریم تائی دەرکراوە و ھاتووە "رێوشوێنی یاساییش بەرامبەر ھەموو کەسانەی کە بەشدارییان لە کۆنگرەی (ئاشتی و گێڕانەوە)دا کردووە، دەگێرێتەبەر".

کۆنگرەی (ئاشتی و گێڕانەوە) کە رۆژی ھەینی رابردوو بە بەشداری زیاتر لە ٣٠٠ کەسایەتی شیعە و سوننەی عێراقی لە ھەولێر ئەنجامدراوە، ناڕەزایەتی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکوەزیران و چەندین و ھێز و لایەنی سیاسیی عێراقی لێکەوتووە.

ئەو کەسایەتیانە لە راگەیەندراوی کۆتایی دانیشتنەکەیان داوایان لە حکوومەتی عێراق کردووە کە ھەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بدات.

لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی بێئاگایی حکوومەت لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، رایگەیاندبوو کە رێکاری پێویست بەرامبەر چۆنیەتی رێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگیرێتەبەر.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın