Rewa Mahmood Hasan
09 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
زیاتر لە ٢٠٠ دەروێشی ئێرانی سەربە شێخ محەمەدی کەسنەزانی بە مەبەستی تێپەڕبوون لە سنوور هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ.
بڕیارە سبەی هەینی تەرمی شێخ محەمەدی کەسنەزانی بگاتە سلێمانی و لەوێ بەخاک بسپردرێت، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە دەروێشانی تەریقەتی قادری بەشداری بەخاکسپاردنەکەی بن.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، دەیان دەروێشی سەربە تەریقەتی قادری کە لە ئێرانەوە هاتوون، دەروازەی باشماخ-یان شکاندووە و بەرەوە هەرێمی کوردستان هاتوون.
دەروازەی سنووری باشماخ لە چوارچێوەی ريکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەرووی هاتوچۆدا داخراوە.
ئەو دەروێشانە بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی رابەری تەریقەتی قادری بە نیازن بەپێ بەرەو سلێمانی بڕۆن.
رابەری تەریقەتی قادری، شێخ محەمەدی کەسنەزانی، رۆژی 4ی تەمووز لە ئەمریکا بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.