موریدانی شێخ محەمەد کەسنەزانی لە رێگەی دەروازەی باشماخەوە بەنایاسایی هاتنە ناو هەرێم
بە سەدان دەروێشی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی لە ئێرانەوە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بە مەبەستی تێپەڕبوون لە سنوور هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ و هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان.
As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
بە سەدان دەروێشی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی لە ئێرانەوە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بە مەبەستی تێپەڕبوون لە سنوور هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ و هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان.
دەگوترێت لە ئێستادا هیچ کێشەیەکیان نییە و کارئاسانیان بۆ دەکرێت و دوای وەرگرتنی ناونیشان و ژمارە تەلەفۆنیان رێگەیان پێدەدرێت بنێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
دەروێشەکان بە دەم زکرەوە سوار پاس دەکرێن و بەرەو سلێمانیان دەبرێن.
ئەو گوتیشی: "ئێمە لە دیواندەرەوە هاتووین، خەڵکێکی زۆر لە سنە، مەریوان و سەقزیشەوە هاتوون. تەنیا ژمارە تەلەفۆنیان لە سنوور لێ وەرگرتین و بە بێ پاسپۆرت داخل بووین. رێگریمان لێنەکرا، بیستوومانە کە ئەوانەی بەر لە ئێمە رێگریییان لێکراوە، بەڵام هیچ رێگرییەک لە ئێمە نەبوو".
خەلیفە حەیدەر دەشلێت: "خۆمان بە موریدی حاجی شیخ محەممەدی کەسنەزانی دەزانین و بۆ رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی هاتووینەتە عێراق".
یەکێکی دیکە لە موردیەکانی بە ناوی گوڵچێهرە کەبیرە گوتی: "من لە مەریوانەوە هاتووم بۆ بەخاکسپاردنی حەزرەتی شێخ. هەر دوو حکوومەتی عێراق و ئێران هاوکارمان بوون و کێشەمان نەبوو و بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکەدا هاتووینە عێراق. نازانین تا کەی لێرە دەبین".
دەرویش کەریم کە ئەویش خۆی بە موریدی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی دەزانێ، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "نزیک بە دوو هەزار کەس بووین و بەرێ کەوتووین. لە شارەکانی بانە، سنە و مەریوان. من دەروێشی شێخ محەمەدم".
رۆژی چواری ئەم مانگە، رابەری تەریقەتی قادری، شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد.
بڕیارە سبەی هەینی تەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی بگاتە سلێمانی و لە زێدی خۆی لە گوندی کرپچنە لە ناحیەی سەنگاو بەخاک بسپردرێت. چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە دەروێشانی تەریقەتی قادری بەشداری بەخاکسپاردنەکەی بن.