عێراق

دیدار و کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق

- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم و سەرۆکی ھاوپەیمانیی قەرار، ئوسامە نوجێفی و ئەمینداری گشتیی پارتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی، جەمال زاری کۆبوویەوە.

Zana Natık Kerem  | 11.04.2021 - نوێکردنەوە : 11.04.2021
دیدار و کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم و سەرۆکی ھاوپەیمانیی قەرار، ئوسامە نوجێفی و ئەمینداری گشتیی پارتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی، جەمال زاری کۆبوویەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە نووسینگەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەستکەوتوون، ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ ھەریەک لە عەممار حەکیم و ئوسامە نوجێفی و جەمال زاری کۆبووەتەوە.

چاوەڕان دەکرێت ھەر ئەمڕۆ، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە جیا لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری و سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر، حەیدەر عەبادی کۆببێتەوە.

دوێنێ شەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، گەیشتبووە بەغدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın