Rawan Subhi Obaidullah
04 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2023
دهۆك - AA
دوو گه‌نجى شارى دهۆك كه ساڵانێکه کار له‌بوارى هونه‌رى شێوه‌کارییدا ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆيان گهلهريیهكى هاوبهشيان به‌ناوى "ڤان كۆخ" له شارى دهۆك كردووەتەوە و زياتر له ٢٠٠ تابلۆيان نمايش كردووه.
دلشاد عه‌بدولره‌حمان ره‌شيد ئاكره‌يى و هه‌كار مستەفا ئاكره‌يى، ده‌رچووى پهيمانگاى هونه‌ره جوانه‌كانى دهۆكن و له رێگه‌ى تابلۆكانييهوه ويستوويانه په‌يامى خۆيان له رێى هونه‌رى شێوهكارييهوه بگهيەنن.
لەم بارەیەوە دلشاد ئاکرەیی بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئێمه به‌رهه‌مه‌كانمان لە رێگای گهلهريیەك به ناوى (ڤان كۆخ) نمایش کردووە، ده‌مانه‌وێت خزمه‌ت به هونه‌رى كوردى بگهيەنين، هه‌روه‌ها هونه‌رى شێوهكاریى خۆمان بۆ خه‌ڵك نمایش بكه‌ين و خه‌ڵك زياتر فێرى هونه‌رى شێوهكاریى ببێت".
بە گوتی دڵشاد ئاکرەیی زۆرێك له شێوه‌كارانى دهۆك دواى ئه‌وه‌ى ئەوان گهلهريهکەیان کردووە، زۆر هونەرمەندی دیکە تابلۆكانيان هێناوەتە گهلهريیهكهمان بۆ ئه‌وه‌ى بۆيان نمایش بکرێت و بۆيان بفرۆشن".
دلشاد ئاکرەیی له دایكبووى ساڵى ١٩٩٣ى شارى ئاكرێ-يه و ده‌رچووى په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كانى دهۆك و كۆليژى هونه‌رى شێوه‌كاریی دهۆكه، شه‌ش پێشانگاى تایبه‌تى كردووه‌ته‌وه و به‌شدارى له ٢١ پێشانگهاى هاوبه‌ش كردووه.
ئەو دەشڵێت: "ئه‌م گهلهرييه بووه ماڵى هونه‌رمه‌ندانى دهۆك، زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانى دهۆكن هه‌بوو، هێز و تواناى هونه‌رييان زۆر بوو، به‌ڵام هيچ پشتيوانیێكيان نه‌بوو، بۆيه له رێى ئه‌م گهلهرييهوه زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانى دهۆك گه‌يشتن به ئامانجه‌كانيان و زياتر ناسراو بوون، جیا له هونه‌رمه‌ندان، خه‌ڵكانى ئاسایی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و زۆر دڵخۆش ده‌بن به بینینى ئه‌و هه‌موو تابلۆ و كاره هونه‌رییانه، هه‌روه‌ها زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتيش كه دێنه دهۆك دێن سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و ئاشناى هونه‌رى شێوهكارىی هونه‌رمه‌ندانى شارى دهۆك ده‌بن".
دلشاد ئاكره‌يى ئاماژەی بەوەدا کە گهلهرييهکە بۆيان بووه‌تە دهرگايهك بۆ دابینکردنی بژێوى ژیانیان و گوتی: "زۆرێك له تابلۆكانمان بە ١٠٠ دولار تا سێ هه‌زار دۆلار فرۆشراوە كه بووه‌تە دهرگايهك بۆ په‌يداكردنى بژێوى ژيانمان، زۆر جار ئێمه تابلۆ به‌پێى خواستى هاووڵاتيیان دروست ده‌كه‌ين كه له‌سه‌ر چی بابه‌تێك بێت، هه‌روه‌ها بەچی قهوارهيهك بێت".
هه‌كار مسته‌فا كه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ دڵشاد ئاکرەیی گه‌له‌رى "ڤان كۆخ"يان له شارى دهۆك كردووه‌ته، بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو باس له‌وه ده‌كات كه له گهلهريیهكهيان زۆر شێوازى تابلۆيان دروست كردووه وه‌كو پيۆپارت، كولاج، ئهبستراكس و گوتى: "ئێمه له‌سه‌ر شێوازى چه‌ندين قوتابخانه‌ى هونه‌ریى شێوهكاریى كار ده‌كه‌ين و بۆچوونه‌كانمان تێكه‌ڵى ئه‌و قوتابخانه‌يه ده‌كه‌ين و كارێكى هونه‌رىی لێ دروست ده‌كه‌ين، من زۆر له‌سه‌ر شێوازى ئهنسترلهيشن كار ده‌كه‌م و له هەژماری خۆم لە سۆشيال ميديا بڵاوی دهكهمەوە و بينهرێكى زۆرمان په‌يدا كردووه و له رێى سۆشيال ميدياوه زۆرێك له به‌رهه‌مه شێوهكاريیهكانم فرۆشتووه".
هه‌كار مسته‌فا له دایكبووى ساڵى ١٩٩٢ى شارى ئاكرێ-يه و ده‌رچووى په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كانى دهۆك و كۆليژى هونه‌رى شێوهكاریى دهۆكه، چوار پێشانگاى تایبه‌تى كردووه‌ته‌وه و به‌شداریى له ١٢ پێشانگاى هاوبه‌شدا كردووه.
لەبارەی ئیش و کار و بەرهەمە هونەرییەکانی خۆی، ئەو هونەرمەندە شێوەکارە گوتی: "من سه‌يرى به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كاریی غابى-م كرد له ئه‌كاونته‌كه‌ى ده‌گاته ٧٨ مليون فولوره، من يه‌كێك له تابلۆيهكانى ئه‌وم دروست كرد و بۆم نارده‌وه ئه‌ويش بڵاوى كردەوە، دهستخۆشيم لێ‌كرد، هه‌روه‌ها من تابلۆى ژينا (مەهسا) ئه‌مينى-م دروست كرد و له هەژماری خۆم لە تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستگرام نزيكه‌ى شه‌ش مليۆن و ٨٠٠ هه‌زار بينه‌رى هه‌بووه، ئه‌مه‌ش ئەوە دەردەخات كه له بوارى سۆشيال ميديادا ئێمه كهڵێنكمان هه‌يه و هونه‌رمه‌ندانى شێوه‌كار زۆر گرنگى پێناده‌ن".
لە ئێستادا گالەری "ڤان كۆخ" رۆژانە بە رووی سەردانیکەرانی کراوەیەوە و بە تایبەت لە رۆژانی پشوو کە دەرفەتێکی زیاتر بۆ سەردانیکەران دەرەخسێنێت، خەڵکێکی زیاتر رووی تێدەکەن و بینەری بەرهەمە شێوەکارییەکانی ئەو دوو هونەرمەندە و هونەرمەندانی دیکە دەبن.