Zana Natık Kerem
21 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق رايگەیاند کە دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە ناوەڕاستی شاری بەغدای پایتەخت روویانداوە و بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکان بۆ ١٢ کوژراو و ٢٠ بریندار بەرزبووەتەوە.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، عەمید حازم عەززاوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگهیاند کە، دوو تەقینەوەی خۆکوژی یەک لەدوای یەک لە گۆڕەپانی تەیەڕان ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت روویانداوە.
ھاوکات سەرچاوەێکی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە، ژمارەی قوربانییانی ھەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەغدا بۆ ١٢ کوژراو و ٢٠ بریندار بەرزبووەتەوە.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندبوو کە، تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ناوەڕاستی شاری بەغدا پایتەختی عێراق، روویداوە و لە ئاکامدا، پێنج کەس کوژراون و ھەشتی دیکەیش برینداربوون.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکانی بەغدا رانەگەیاندووە.
گۆڕەپانی تەیەڕان بە بازاڕێکی زۆر قەرەباڵغ لە ناوەڕاستی بەغدا دادەندرێت کە رۆژانە خەڵێکی زۆر رووی تێدەکەن.