عێراق

"لەسەدا ۸٠ی دانیشتووانی هەرێم لە شارەکاندا نیشتەجێن".

سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم، عەبدولرەحمان سدیق: "لە ساڵی ۲٠۲٠دابەهۆی سەرپێچییەژینگەییەکان ۳۳ پڕۆژەمان بە بڕی ٧٦ ملیۆن و ٦٤٦ هەزار دینار سزا داوە".

Hawkar Yaseen  | 21.01.2021 - نوێکردنەوە : 04.02.2021
"لەسەدا ۸٠ی دانیشتووانی هەرێم لە شارەکاندا نیشتەجێن".

Arbil

ھەولێر - AA

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری کار و چالاکی دەستەکەی بۆ ساڵی ۲٠۲٠ راگەیاند.

سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، عەبدولڕەحمان سدیق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان مۆڵەت و رێگەپێدانی بە ھەزار و٣٢٩ پڕۆژە داوە، ٤٠٧یان لە ھەولێر ٣٨٨یان لە دھۆک ٢٥١یان لە سلێمانی ٢١٠یان لە گەرمیان و ٧٣یان لە ڕاپەڕین بوون".

گوتیشی: "١٩ پڕۆژەش رێگەپێدانیان راگیراوە ١١یان لە ھەولێر چواریان لە سلێمانی یەکێکیان لە دھۆک و سێ پرۆژەیان لە راپەڕین".

عەبدولڕەحمان سدیق راشیگەیاند: "لە ساڵی ۲٠۲٠دا بەھۆی سەرپێچییە ژینگەییەکان و پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ۳۳پرۆژەمان بە بڕی ٧٦ ملیۆن و ٦٤٦ ھەزار دینار سزا داوە".

بەپێی ئامارەکانی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان کە لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا راگەیەندرا "ساڵی رابردوو لە ھەرێمیکوردستان دوو ھەزار و ١١٧ پشکنین بۆ پڕۆژەکان کراوە، ٦٥یان لە ھەولێر ٧٧٠ یان لە سلێمانی ھەزار و ١٥٥ یان لە دھۆک٩٠ یان لە گه‌رمیان و ٣٧یان لە راپەڕین بووە".

راشیگەیاند: "٢٥ ھەزار و ٣٧٣ پشکنین بۆ خاک و ئاوی کوردستان ئەنجامدراوە، لە سنووری پارێزگای ھەولێر حەفت ھەزار و ٦٢٩پشکنین، لە پارێزگای سلێمانی چوار ھەزار و ٣٢٣ پشکنین، لە پارێزگای دھۆک ١٣ ھەزار و ٤٢١ پشکنین ئەنجامدراون، بۆکۆی ئەو پشکنینانەیش لە سەرانسەری کوردستان چوار ھەزار و ٢٥ نموونەی خاک و ئاو وەرگیراون".

سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێم، عەبدولڕەحمان سدیق راشیگەیاند: "لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە رێگەی ھۆبەی یاساییەوە لە ھەولێر ٤٢٩ سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە، بەڵام تەنیا ٢٣یان یەکلایی کراونەتەوە، لە سلێمانی ١٢٥ سکاڵا تۆمارکراون و، سێ سکاڵایان یەکلایی بوونەتەوە و، ١٤٩ سەرپێچیکاری ژینگەیی بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە، لە دھۆک ٤٣ سکاڵا تۆمارکراون حەفت دۆسیە یەکلایی کراوەتەوە و، ٤٥ سەرپێچیکاریش بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە، لە ئیدارەی گەرمیان دووسکاڵا تۆمارکراون و لە ئیدارەی راپەڕینیش ٥٦ سکاڵا تۆمارکراوە ٥٧ سەرپێچیکاریش بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە".

عەبدولڕەحمان سدیق راشیگەیاند: "ئێستا لە ھەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٧٧٦ ھەزار ئۆتۆمبێلی تایبەت ھەیە و رۆژانە لەسەر شەقامەکانن کە بەھۆی سوتانی سوتەمەنییەوە ژینگە پیس دەکەن".

گوتیشی: "ئێستا لەسەدا ۸٠ی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان نیشتەجێی شارەکانن و کەمینە لە گوندەکاندا نیشتەجێن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın