Araz Husseyin
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
دهۆک - AA
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى مه‌رزى سه‌رزێرێ، غازى ئالیخان له‌به‌ر ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ى له گوندێكی قه‌زاى ئامێدى سه‌ربه پارێزگاى دهۆك كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراو ده‌سترێژی گوللەیان له غازى ئالیخان كردووه و ناوبراویان به سه‌ختی برینداركردووه.
دواى ئه‌وه‌ش كه غازى ئالیخان دەگەیەنرێتە نه‌خۆشخانه له قه‌زاى زاخۆ، به هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه گیان لەدەستدەدات.
به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌رزى سه‌رزێرێ، عیرفان سلێمان له‌وباره‌یه‌وه به ئاژانسى ئه‌نادۆڵوی راگه‌یاند: "دواى گەڕانەوەی به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى مه‌رزى سه‌رزێرێ، غازى ئالیخان له ده‌وامه‌وه بو ماڵه‌وه له گوندى گهلیكى سه‌ر به قه‌زاى ئامێدى له پارێزگاى دهۆك، له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ى لێكراوه و به سه‌ختى برینداركراوه، دواى گه‌یاندنى بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه".
گوتیشى: "غازى ئالیخان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌بووه و كه‌سێكى هێمن و لهسەرخۆ بووە، بۆیە ئێمه گومان ده‌كه‌ین كه كوشتنه‌كه‌ى به هۆى کارەکەیەوە بووبێت".
عیرفان سلێمان باسى له‌وه‌شكرد، هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ى بكوژان.