Haydar Karaalp
31 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2019
بەغدا - AA
سه‌دان لە لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حزبوڵڵا، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ئاگریان به‌ردایه دیواره‌كانی بیناكه.
دواتر خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر دیواری باڵیۆزخانه‌كه نووسیان "له‌لایه‌ن گه‌له‌وه داخرا".
هه‌ریه‌كه له فه‌رمانده‌ی هێزەكانی به‌در، هادی عامری و سه‌رۆكی رێكخراوی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق، قه‌یس خەزعه‌لی کە دوو گروپی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبین له‌ناو گردبوونه‌وه‌كه‌دا بوون.

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش كاردانه‌وه‌ی هێرشكردنه سه‌ر پێنج باره‌گای چه‌كدارانی حزبوڵڵايه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه له‌ڕێی سێ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانییه‌وه له ناوچه‌كانی حارس و سه‌لوم سەربە پارێزگای ئه‌نبار بۆردومانكران.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له بۆردومانه‌كاندا، 28 كه‌س کوژراون و 48ی دیكه‌ش برینداربوون.
گرووپی حزبوڵڵا عێراق به‌شێكە له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.