31 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان لە پەیامێکدا پێرۆزبایی سەری ساڵی نوێ دەکات.
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا وێرای باسکردن لە سەرکەوتنەکانی تورکیا لە ساڵی رابردوودا، ساڵی 2020 بە ساڵی دەستپێکی کۆکردنەوەی بەرهەمی خەبات و ماندوو بوونیان ناو بردووە.
سه‌ركۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان لە پەیامەکەیدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ساڵی 2020 ده‌بێته ساڵی ده‌ستپێكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می خه‌بات و ماندووبوونی ساڵانی رابردوویان گوتی: "پەسەندکردنی پرۆژه‌كه (ئۆتۆمبێلی توركیا) له لایه‌ن گه‌له‌وه، دڵنیایی سه‌ركه‌وتنێتی. پشت به‌خوا هه‌نگاو به هه‌نگاو پڕۆژه‌ی نۆكه‌ندی ئیستانبوڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و به‌دڵنیایییه‌وه ده‌گه‌ین به ئامانج".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له رێگای ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی دواییانه‌وه پڕۆژه‌ی په‌راوێزخستنی توركیایان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌ته‌واوی له‌باربرد ده‌ڵێت "به‌و پشتیوانییه‌ی له حكوومه‌تی شه‌رعی ته‌رابلوسی ده‌كه‌ین له لیبیا جێبه‌جێكردنی ته‌واوی مادده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین".