Muhammed Ali Kamal
29 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2020
سلێمانی - AA
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جووتیار عادل بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پشووی داموده‌زگاكان، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن جووتیار عادل بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له ماوه‌ی رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پشووی راگه‌یه‌نراوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ستافی وه‌زیران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه زۆر پێویستن ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ش به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام ده‌بێت. له هه‌ر چوار پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان ئاسانكاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌راهه‌م دەکرێت".
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، داوای لە سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان كردووه لە پێناو سەلامەتی و تەندروستیی خۆیان و خێزانەکانیان پابەندی رێنماییەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.