As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
ئەمڕۆ شاندێکى بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامییان کرد و گفتۆگیان کرد لەبارەی پرۆژەی چاکسازی و چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاووڵاتییانی هەرێم.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکایەتی رێکخەری گشتیی، عومەری سەید عەلی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامییان کرد و لەلایەن ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، سەڵاحەدین بەهائەددین و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی ئەو پارتەوە پێشوازیان لێکرا.
هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا کە لەسەر خواستی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام دراوە، گفتوگۆیان دەربارەی پرۆژەی چاکسازی و چارەسەریی گرفتەکانی هاووڵاتییانی هەرێم کردووە.