Dlshad Saifaalddin Ahmed
17 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2019
سلێمانی ـ AA
بە ھۆی ئەو شەپۆلەی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بووەتە ھۆی دابارینی بەفر لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان رێژەیەکی زۆر بەفری لێباریوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات کاریگەری ئەم شەپۆلە سبەی ھەینی بە کۆتا بێت، بەڵام پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی زۆر دابەزین بەخۆوە دەبینن و کەشوھەوایەکی سارد روو لە ناوچەکە دەکات.
لە شاری سلێمانی بەفربارین بەردەوامی ھەیە و لەناو سەنتەری شارەکە و دەورووبەری رێژەیەکی زۆر بەفر باریوە و رەنگی شارەکەی سپی پۆش کردووە.

فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی شارەکەش ھۆشداری دەدەنە ھاووڵاتییان لە کاتی شۆفێریکردن لە رێگاوبانەکان و ئەگەری دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی شەختە و بەستن، تیمەکانی فریاکەوتنیش خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.