Haydar Karaalp
27 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2021
به‌غدا - AA
حكوومه‌تی عێراق رایگەیاند كه له ئاكامی هێرشی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا له خۆرهه‌ڵاتی وڵات، ١١ كه‌س کوژراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گوندێك لە پارێزگای دیاله و له ئاكامدا، ١١ كه‌س كوژراون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی هێرشه‌كه‌ی سەرکۆنە و ریسوا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه له‌و رێكخراوه تیرۆریستییه ده‌كه‌نه‌وه.