Heman Hussein Yaseen
27 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2021
ههولێر - AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکوومەت، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکوومەت، قوباد تاڵەبانی ئەنجام دەدات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، راپۆرتی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە ھەنگاو و پڕۆژەکانی وەزارەت لە بواری رێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتمانیی لە ھەرێمی کوردستان (بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکان) و پڕۆژەی تایبەت بە ھاوبەشیپێکردنی کەرتی تایبەت لە قۆناغەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داھاتی کارەبا دەخرێتەڕوو، ھەروەھا راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دوا ئامارەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێم و رێژەی کوتانی ھاووڵاتییان بە ڤاکسین بە تایبەتیش فەرمانبەران و مامۆستایان، لەگەڵ بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەخرێتە بەرباس.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا، بابەتی گرانبوونی نرخی سووتەمەنیی لە ھەرێمی کوردستان و دوا ھەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروسشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە و ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ لەم بوارە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.