Muhammet Ali Kemal
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەتی ئەو وڵاتە، نومان کورتوڵموش لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم ژمارەیەک روونکردنەوەی دا و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
نومان کورتوڵموش باسی لەوەکرد یەکێک لە گرنگترین ئەو پێشهاتانەی سیستمی نوێ هێناوێتییە ئاراوە، بریتییە لە نەپچڕانی پەیوەندیی سەرکۆمار بە پارتەکەیەوە و جەختی لەوەکردەوە لەو چوارچێوەیەدا پرۆسەی پەیوەندییکردنەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئاک پارتییەوە کە دامەزرێنەریەتی، دەستیپێکردووە.
کورتوڵموش رایگەیاند ''ئەمڕۆ سەرەتا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندیی راپەڕاندنی ئاک پارتی و دواتریش لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندیی بڕیاردان و بەڕێوەبردن، ئەم پرۆسەیە دەستپێکراوە و دەستکردن بە ئامادەکارییەکانی بەستنی کۆنگرە لە ٢١ی ئایاردا بڕیاری لەبارەوە دراوە. دەمەوێت هیوای ئەوە بخوازم کە پرۆسەیەکی پڕ خێر و بەرەکەت بێت. بوونی سەرکۆمارمان بە سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، لەو هەنگاوانەوە دەبێت کە هاوێژراون. ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:٠٠ سەرەتا کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دووبارە ئەندام بوونەوەی سەرکۆمارمان لە ئاک پارتیدا بەڕێوەدەچێت و ئەو پرۆسەیەش بەو شێوەیە کۆتاییدێت''.