Zana Natık Kerem
27 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە ئەنجامدەرانی تاوانەکەی قەزای مقدادییە (شارەبان) سەربە پارێزگای دیالە، بەبێ سزا تێناپەڕن و جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ھەوڵی زیاتر دەدەن بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستان.
مستەفا کازمی توێتێکی لەبارەی ھێرشەکەی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای مقدادییە بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی "ئەنجامدەرانی تاوانەکەی مقدادییە لە پارێزگای دیالە بەبێ سزا تێناپەڕن".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی راشیگەیاندووە "ھەوڵی زیاتر دەدەین بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستان و تا ئەوان دەستیان بچێتە خوێنی بێ تاوانەکان، زیاتر سووردەبین لەسەر بنەبڕکردنیان لەسەر خاکی عێراق".
شەوی رابردوو ژمارەیەک تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردە سەر گوندی رەشاد سەربە قەزای مقدادییە (شارەبان) باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە و لە ئاکامدا، ١١ کەس کوژران و ١٥ی دیکەیش برینداربوون.