جيهان, عێراق

جۆ بایدن و سوودانی جەختیان لە گرنگی پەیوەندی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا کردەوە

-سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی: "سوورین لەسەر کاراکردنەوەی رێککەوتننامەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا".

Zana Natık Kerem  | 15.04.2024 - نوێکردنەوە : 16.04.2024
جۆ بایدن و سوودانی جەختیان لە گرنگی پەیوەندی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا کردەوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکی ستراتیژی لەنێوان عێراق و ئەمریکا ھەیە و جەختیشی لەوە کردەوە کە پابەندن بە پاراستنی ھێزەکانيان و ھێزە ھاوبەشەکانيان لە عێراق.

جۆ بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کرد و دواتر بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەیان کرد.

سەرەتا سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و عێراق گرنگە و گوتی: "پەیوەندییەکی ستراتیژی لەنێوان عێراق و ئەمریکا ھەیە".

جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشدا کە ھێزەکانی عێراق و ئەمریکا پێکەوە شکستیان بە داعش ھێنا و گوتی: "پابەندین بە پاراستنی ھێزەکانمان و ھێزە ھاوبەشەکانمان لە عێراق".

سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بۆ محەمەد شیاع سوودانی گوتی: "سوپاس بۆ تۆ کە سەرنج دەخەیتە سەر ئابووری و سەربەخۆیی عێراق دەمانەوێت ئەمڕۆ زیاتر گفتوگۆ لەسەر ئەمە بکەین".

لای خۆیەوە محەمەد شیاع سوودانی باسی لە ڕێککەوتننامەی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن کرد و ڕایگەیاند کە سوورن لەسەر کاراکردنەوەی رێککەوتننامەی ستراتیژی و گوتی: "پلانێکی باشمان داناوە، بۆ ئەوەی پەپوەندی سەربازیی لە رێگەی لێژنەی باڵای سەربازیی دووقۆڵییەوە بگوازینەوە بۆ پەیوەندییەک کە لەسەر بنەمای ئابووری، ڕۆشنبیری، سیاسی، ئەوەش بەپێی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی".

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا کە شەڕی داعش، بنەمای مامەڵکردن بوو لەنێوان عێراق و ئەمریکا و گوتی: "پێکەوە شەڕمان کرد و سەرکەوتنمان بەسەر تیرۆردا، بەدەستھێنا".

ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد کە رێککەوتننامەی ستراتیژی، نەخشەرێگایەکە بۆ پەیوەندییەکانی داھاتووی عێراق و ئەمریکا.

محەمەد شیاع سوودانی داوای کرد کە ڕیگری بکرێت لە زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکە و گوتی: "بۆ ئێمە زۆر گرنگە کە کۆتایی بەو شەڕە وێرانکارییە بھێندرێت کە ماوەی شەش مانگە بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوامە و بەھۆیەوە تا ئێستا، ھەزاران فەڵەستینی بێ تاوان بوونەتە قوربانی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın