Fakhradin Ibrahim Mohammad
19 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
تەرمی پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی لە ناو ئاپۆرای جەماوەردا بە خاک سپێردرا.
دوای پێشوازی لە تەرمەکەی لە فڕۆکەخانەی هەولێر، تەرمی پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی لە ناو ئاپۆرای جەماوردا بە خاک سپێردرا.
بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە، ٤١ـەمین پارێزگاری ھەولێر، فەرسەت سۆفی بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
تەرمی فرسەت سۆفی نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی پەرلەمان رێواز فایەق، جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی، ئەندامانی کابینەی وەزیران و بەرپرسانی دیکەی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەی فرسەت سۆفییەوە پێشوازی لێکرا.
فرسەت سۆفی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بەهۆی خراپی رەوشی تەندروستییەوە رۆژی سێی تشرینی دووەم بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات کرابوو.