Zana Natık Kerem
17 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ کەس لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مافی دەنگدانیان.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکرد کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ناوی ٥٢ باڵیۆزخانەی عەرەبی و بیانی لەگەڵ ناوی ١٩ رێکخراوی نێودەوڵەتی پێشکەش بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کردووە بۆ ئەوەی چاودێری پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن.
جومانە غەلای راشیگەیاند کە ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ کەس لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مافی دەنگدانیان لەو ژمارەیەش تا ئێستا ١٥ ملیۆن دەنگدەر لە سیستەمی بایۆمەتری خۆیان تۆمارکردووە و گوتی: "تا ئێستا ١٣ ملیۆن کارتی بایۆمەتری تایبەت بە دەنگدانمان، دابەشکردووە".
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای باسی لەوەشکرد کە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی لە دوا پێشھاتەکانی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، ھەولێر، دھۆک و سلێمانی ئاگادارکردووەتهوه.
بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شەشی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت.
ئەگەرچی باس لە دواخستنی ئەنجامدانی پرۆسەکە دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەم پرسە بە فەرمی رانەگەیاندراوە و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی کە دیارییکراوە.